۱۳۹۳ مهر ۱۱, جمعه

بەیانیەی ژنان بۆ پشتیوانی لە خەلکی کوبانی


نزیکەی دوو ساڵە کە خەڵکی شاری کۆبانێ لە بەرانبەر هێرشی بێ بەزەییانە و پەیتاپەیتای گروپی تیرۆرستی داعشدا بەرگریی دەکەن. هێزەکانی ئەو گروپە دوای پڕچەک بوون بەو چەکانەی کە لە سوپای عێراقەوە وەدەستیان هێنابوو، هێرشەکانیان بۆ سەر کۆبانێ زیاتر کرد. زیاتر لە سێ سەد گوندی دەوروبەری کۆبانێ کەوتونەتە ژێر دەستی داعش. دەیان هەزار کەس لە کوردەکانی سوریا ئاوارەبوون. زۆربەی ئاوارەکان بەرەوڕووی سنورە داخراوەکانی تورکیا بوونەتەوە و لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی ئەو وڵاتەوە کەوتوونەتە بەر لێدان و کوتان.
تا ئێستاش گروپی داعش بۆ چوونە نێو کۆبانێ، سوود لە خاکی تورکیا وەردەگرێت.  دەکرێ دانوستانەکانی ئاشتیی کوردانی باکوور لەگەڵ دەوڵەتی تورکیا بکەوێتە ژێر کاریگەریی کردارەکانی تورکیە و کەوتنی کۆبانێوە. لەلایەکی دیکە داوای کورەکانی سوریا بۆ پڕچەککردن لەلایەن ئەمریکا و هاوپەیمانە ئوروپاییەکانەوە وەڵامی نەدراوەتەوە. کۆبانێ لەلێواری کەوتنە و هەر ساتێک شیمانەی روودانی تراژیدیایەکی مرۆیی لەو ناوچەیە دەکرێت. هێزە چەکدارە کوردەکانی جێگیر لەو ناوچەیە، خۆیان بۆ شەڕی ماڵەوماڵی داعش ئامادە دەکەن. ئەوەلە کاتێکدایە کە هاوپەیمانی جیهانی چاویان لە حاند ئەم مەترسیانە قوچاندووە کە هەڕەشە لە دانیشتووانی ئەم شارە دەکەن.‌ هێشتا ئەو رۆژانەی کە کارە دڕندەکانی ئەو گروپەمان لە شنگال لە هەرێمی کوردستان دیت، زۆر تێنەپەریوە و ئێساش زامی دەستدرێژی بۆ سەر ژنانی کوردی ئێزدی و فرۆشتنیان لە بازارەکانی موسڵدا، کوشتنی بەکۆمەڵی پیاوان و ئاوارەبوونی هەزاران ژن و منداڵ و کەسانی بەساڵاچوو، هەر تازەیە. هەر ساتێک هەڕەشە روودانی تراژیدیایەکی مرۆیی بەڕێوەیە، بەچەشنێک کە هەواڵی سەربڕینی ژنانی گەریلاش لەلایەن ئەو گروپەوە لە کۆبانێ بڵاوبووەتەوە.
ئێمە کە ئەم بەیاننامەیەمان واژۆ کردووە، وێڕای دەربڕینی بێزاریمان لە تاوانەکانی داعش لە سوریە  و بە رەخنە گرتن لە رەفتاری سیاسی دوولایەنەی ئەمریکا و هاوپەیمانە ئوروپاییەکانی، داوا لە کۆمەڵگەی جیهانی دەکەین کە لەبەرانبەر کردارە دڕندەییەکانی داعشدا بێدەنگ نەبن و هەموو توانا و کەرەستەکانی خۆیان بۆ پشتیوانی لە خەڵکی کۆبانێ و رێگرتن لەم مەترسییە جدییە بگرنەبەر کە لە سەرانسەری جیهاندا هەرەشە لە ئاسایش و شارستانیەتی مرۆڤایتی دەکات.
داوا لە هەموو هێزە ئازادیخواز و بەرگریکارانی مافی مرۆڤ لە هەر شوێنێکی ئەم جیهانە دەکەین، لە بەرانبەر کردەوە دڕندەکانی داعشدا بێدەنگ نەبن. داوا لە تورکیا دەکەین کۆتایی بە پشتوانییەکانی بۆ داعش بهێنیت و بە لەبەرچاوگرتنی مافی پەناخوازان و و ئاوارە کوردەکان، سنوورەکانیان بەڕوودا بکاتەوە. هەروەها ئێمە وێڕای پشتیوانی لە خەباتی کوردەکان لە سوریا داوای هەڵوێستی خێرای رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ هاوکاری بۆ خەڵکی کۆبانێ دەکەین.


سووسەن محمەدخانی غیاسوەند,  روئیا تلوعی, مەهین شوکرولاپوور, ناهید موکری, سەحەر دیناروەند, شلێر باپیری,  شەهلا دەباخی, شکۆفه قوبادی, ئەسمر میعماری, کوێستان فتووحی, مەنیژە میرموکری, نەهيه خۆشكەلام, ئازەر تاهیرئابادی, تووران زەندی, سەحەر ئەکبەری, شلێر شبلى, فەرزانه جەلالى, فەریده قوبادی, زۆهره حەبيب محەمەدی, پرشنگ محەمەدی, ویدا بالیخانی, ئازیتا بەهرامی, پەروانە ئەحمدیان, لەیلا محەمەدی, سۆما کامیاران, رۆزا ڤیان, کەنێرە هەورامی, کەژال حاجی میرزایی، لەیلی کوردستانی, گولبەهار شەریفی,ئەرشیا حەیدەری, لەیل زرێبار, رۆژان فەیز, شەوبۆ بەشیری, شەهلا نیگەهدار, نگین وەتەن دۆست, لەیلا ئەحمەدی, مەهناز مەهدەوی, چنوور قادری, ژیلا رەسوولی, کانی حەمیدی, میهری سەبزی, نەسرین کەریمی, شیلا محەمەدیان, شایستە ئەرجوونی, پەری رەها, شەیدا خەرازی, سەمیرا هووشیاریان, فرووغ جەواهیرى, سوهەیلا رووحانی, مەلیکه ئەلەم هولی, موژگان تابانی, شایسته محەمەدیان, فاتي محەمەدی,هەلاله مستەفازاده, نگین شێخولئیسلامی وەتەنی, مەرزیە کەرباسچی، گولالە سەمیعی، نەسرین زەمانی، تروسکە سادقی، مەرزیە جەوانمەردی، سووسن کولیوەند، ئارێز محەمەدی، کوێستان داوودی، مریەم ئەشرافی، سودە راد، نەسرین پازوکی، نەسرین ئەسکەندەری، فایزە سالحی، بەیان محەمەدی، دلنیا رەزایی، فەرۆخ لەقا موعتەمێد وەزیری، رۆژان رەزایی، ژیلا گولعەنبەر، پەری رەشیدیان، بەهیە حەیدەری، مەهاباد عەزیزی، سەبری بەهمەنی، مریەم موەزین  زادە، تاهیرە خورەمی، تەییبە ئەسغەرزادە، مینا لبادی، ئەفسانە بەهەشتی زادە، سنوور یونسی، چەمەن حەداد، هەتاو عەبدولاهی، یازان ئەکبەری، سەمیرا ئەلوەندی، شیرین قازی، ئیلهام حیکمەت ئارا، مریەم ئەحمەدی، شلێر فەتاحی، فەریبا محەمەدی، سەبا ئیسماعیلی، کەژال بلووری، مەستانە عەبدی، سەیران حسێن پەناهی، روئیا حسەینی، لەیلا سەقزی، سارا محەمەدی، کانی کەریمیان، کەژال درەخشانی، سومەیە ۆرستەم پوور، مەنیژە پیرۆتی، کوێستان هومەیلی، زۆزان رەسوولزادە، مریەم مەسعوودی، گولەباخ بەهرامی، کەژال نەقشبەندی، رادە پالانی، شەهلا یارحسێنی، فاختە لونا زەمانی، مەران ئەعزەمی، نەستەرەن ئەعزەمی، فەرناز مەسعوودی، سورەیا فەلاح، مریەم عەنبەرسووز، رۆکسانا رەمزی، زیلان زەرزا، رۆژین توتونچیان، ئەحیا مەهدەوی، ژالە مەهدەوی، حوورا ئەمیرانی، سکالا حەکیم زادە، سیمین نەسرولاهی، رێحانە ئیسماعیلی، ئازادە شەفیعی، چنوور میهرپەروەر،دلبەر تەوەکولی، پەروانە وەحیدمەنش، میترا نیک، ئاناهیتا عەرەب خانی، هایدە عەرەب خانی، شەمسی رەمەزانزادە، نەرمین بەهەشتیزادە، ئەنسیە حەربی، روئیا حەربی، فرووغ مەهدەوی، کانی تەیمووری، مریەم فەتحی، میترا فاتمی، مریەم قازی، فەتحیە یەزدی، مەهشید پێگاهی، هەیفا ئەسەدی، گولنار میرزایی، نێدا شەهبازی، نگین قادری، رۆژە عەزیزی، بەدری تەوحیدی، شەونم هەمزەیی، فلۆریا محەمەدپوور، روفیا رەمەزانعەلی، گەلاوێژ رەزازادە، نارین محەمەدی، ناهید حسەینی، جەمیلە رەحیمی، فەراسەت سالحی، فوزیە سالحی، پەروین شەلماشی، جەمیلە حەسەنخاڵی، رووناک فەرهەنگ، سارا شەرارە شەمامی، زێنەب ایلخانی، شەهلا ئەبقەری، ئیلناز سولتانی، ئیلهام چایچی، مریەم غەزالی، ژالان موعتەمێدی، بەهار سنە، مەرجان ئەندروودی، سەبا واسفی، زەهرا محەمەدی، شادی ئەمین، نەسرین مەدەنی، مریەم غۆفرانی، نەعیمە دووستدار، نەییر کەمالی، شەهین مۆحەمەدی، رۆئیا کاشفی، رێکخراوەی ژنانی مەریوان، روئیا سەحرایی، شەیدا کوردی، فەرناز کەمالی، پەروین زەبیحی، مریەم زەندی، نادیا پەرهوون، فریشتە گول پەروەر، سەرگول کاتوورانی، بەهار موسلیح، هیوا خدری، سەیران حسێن پەناهی، ئارەزوو عارفی، بێگەرد میرسەیدی، ئارەزوو عارفی


هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر