بۆ
هاوسه‌رۆکانی به‌رێوه‌به‌ری خۆسه‌ری
دیموکراتی کانتۆنی جه‌زیره، خاتوو
هه‌دیه یوسف و به‌رێز حه‌میدی ده‌هام
ئه‌لعاسی
ئێمه
ژنانی کورد خه‌باتی هاونیشتمانانی خۆمان
له ڕۆژئاوا ده‌بینین و ده‌بیستین،
سه‌ری ڕێز بۆ ئه‌و هه‌موو تێکۆشانه و
گیانبه‌ختکردنانه داده‌نێین که
ڕۆژانه له پێناو که‌رامه‌تی مرۆڤایه‌تی
حه‌ماسه ده‌خۆڵقێنن، شانازیتان پێوه
ده‌که‌ین و پاڵپشتیتان لێ ده‌که‌ین.
ئێوه
سه‌ڵماندوتانه که ئه‌گه‌ر هاوسه‌نگه‌ر
له سه‌نگه‌ره‌کانی به‌رخۆدان نیشتیمان
ده‌پارێزن، هاوشانیش له ئیداره‌ی
سیاسی حکوومه‌ت به‌رێه‌وه ده‌به‌ن
و هاوسه‌نگ له کۆمه‌ڵگاش رۆل ده‌بینن.
ئه‌مه
لاپه‌ره‌یه‌کی نوێ له مێژووی ژنانی
رۆژهه‌لاتی ناوه‌راسته که ساڵیانی
ساڵه نابینرێن و ته‌نیا بۆ ئامانجی
تایبه‌ت به‌کاریان دێنن.
ئێوه
به ئیراده‌ی ئاسنگینتان ڕیگه‌تان
نه‌داوه هێزی جه‌هڵ داگیرتان بکات و
وه‌ک کۆیله مامه‌له‌تان له‌گه‌ڵ
بکات. ئێوه
مێژوو به تێکۆشانێک ده‌نووسن که جیهان
به ده‌گمه‌ن بینیویه و ڕۆژهه‌ڵاتی
ناوین ئاسته‌مه که به‌و رێگایه‌دا
رۆیشتبێت.
رێگاتان
ئه‌وه‌نده مه‌زه‌نه و جێی
هه‌نگاوه‌کانتان ئه‌وه‌نده به‌هێزه
که نه ته‌نیا ئێمه‌ی کورد که هه‌ر
ئازادیخوازێ له جیهان بۆتان دێته
ده‌نگ.
تێکۆشان
و بیرۆکه‌ی یه‌کسانی خوازتان جمووجۆلیه‌کی
له بیرۆکه‌کان خستووه که هه‌ر
جوولانه‌وه‌یه بێ رۆڵی کاریگه‌ری
ژنان کاریگه‌ر نابێت.
له‌سه‌ره‌تای
مژداری 2014
هه‌واڵی
واژۆکردنی یاسای تایبه‌ت به ژنان له
کانتۆنی جه‌زیره بڵاوبووه‌ته‌وه
که سرنجی چالاکانی ژنی به خۆی راکێشاوه.
باوه‌رمان
هه‌یه که برواتان وایە دیموکراسی به
ره‌خنه گرتن و ره‌خنه قه‌بوول کردن
مه‌شق ده‌کرێت.
ئێمه
ژنانی کورد که باوه‌رمان به ماف و
ئه‌رکی یه‌کسان هه‌یه به ئه‌رکی
خۆمان ده‌زانین وێرای سپاس و ده‌سخۆشی
بۆ دانانی ئه‌م یاسا تایبه‌ته چه‌ند
ره‌خنه‌یه‌ک له‌م یاسایه‌دا بگرین و
داوا بکه‌ین پێداچوونه‌وه‌یه‌کی پێدا
بکه‌ن.
وه‌ک
ئه‌ه‌ی که خۆتان له ده‌قی یاساکه‌یدا
ئاماژه‌تان پێکردووه مافه
بنه‌ڕه‌تییه‌کانی ژنانی دابینکردووه
ئه‌گه‌ر جێبه‌جێ بکرێت هه‌نگاوێکی باش
بۆ نه‌مانی ئاپارتایدی ره‌گه‌زی و
گه‌یشتن به مافی یه‌کسانی داده‌نێت.
ئێمه
ره‌خنه‌یه‌کی جدیمان له ماده‌کانی
14
و 18
هه‌یه
و تێبینیه‌کی بچووک له‌سه‌ر ماده‌ی
29.
ماده‌ی
14
ئاماژه
ده‌کات هه‌ردوولا مافی جیابوونه‌وه‌یان
هه‌یه و نابێ جیابوونه‌وه به
ئیراده‌ی ته‌ک لایه‌نه بێت.
له‌م
به‌نده یاساییه وێرای ئه‌وه‌ی مافی
یه‌کسان بۆ ژن و پیاو دانراوه به‌لام
ئه‌وه‌ی که جیابوونه‌وه ده‌بێ به
خواستی هه‌ر دوو لایه‌ن بێت، جێی پرسیار
و گله‌ییه.
ئاخۆ
ده‌بێ ئاکامی ئه‌و ژیانه زۆره‌ملیه
چی بێت و مافی ئه‌و لایه‌نه که نایه‌وێ
ئه‌و ژیانه ئیدامه بدا چی به‌سه‌ر
دێت؟! کام
دێری یاسایی له مافی ئه‌و لایه‌نه
پاڵپشتی ده‌کات؟!
درێژە
پێدانی ژیانی زۆره‌مڵی له کام پره‌نسیپی
سه‌ره‌کی ئاماژه‌ی پێ کراوه؟!پێوه‌ره‌کانی
ژیانی ئازاد له کوێی ئه‌م یاسایه‌دا
خۆی ده‌نوێنێ؟!
ماده‌ی
18
ئاماژه
به سپاندنی سزای توند له سه‌ر
ئه‌نجامدانی خیانه‌تی هاوسه‌ری به
یه‌کسانی بۆ هه‌ر دوولا ده‌کات.
ئێمه
به‌و باوه‌ره‌داین که یاسا نابێ له
بواری جه‌سته و په‌یوه‌ندی تاکه‌کان
ده‌ستێوه‌ردان بکات و ئه‌گه‌ر که‌سێ
گومانی خه‌یانی هاوسه‌ری هه‌یه خۆی
ده‌بێ بریار بدات ئایا دەیەوێ درێژە بەو
ژیانە هاوبەشە بدات یا نا؟ جا ئه‌گه‌ر
ماده‌ی 14
پێداچوونه‌وه‌ی
پێ بکرێت ئه‌توانێ مافی جیابوونه‌وه‌که‌ی
به‌کاربێنێت نه شتێ زیاتر و نه ئه‌وه‌ی
که سزای بۆ دیاری بکرێت ئه‌ویش سزای
توند به سنوورێکی دیاری نه‌کراو.
سه‌باره‌ت
به ماده‌ی 29
باشتر
وایه دارایی لایه‌نه به‌رامبه‌ره‌کان
دوای جیابوونه‌وه به یه‌کسانی دابه‌ش
بکرێت، ئێمه باوه‌رمان به ماڤ و ئه‌رکی
یه‌کسان هه‌یه.
ژن
ئه‌گه‌ر شتێکی بۆ ژیانی هاوبه‌ش خه‌رج
کردبێت ئه‌رکی خۆی به‌جێهێناوه نه‌ک
شتێ که ده‌بێ پێی بدرێته‌وه.
ئێستا
که ژنانی کورد له ڕۆژئاوا سه‌ڵماندوویانه
که بۆ گه‌یشتن به کۆمه‌ڵگای ئازاد و
دیمۆکرات ئه‌و په‌ره‌ی هێزیان به‌کار
دێنن و به یاسایه‌کی پێشکه‌وتوو که
رێز له کرامه‌تی مرۆڤایه‌تی ده‌گرێت
ئەوەیان زیاتر سەلماندوە، کەواتە نابێ
چه‌ن خالی لاواز سیمای بشێوێنێت.
ئێمه
وه‌ک هاونیشتیمانانتان له به‌شێکیتری
کوردستان داوا ده‌که‌ین که ئاورێ له
ماده‌کانی 14،
18و29
بده‌نه‌وه
تا هاوسه‌نگی ماده‌کانی تر ئیراده‌ی
یه‌کسانی خوازتان له پێناو که‌رامه‌تی
مرۆڤایه‌تی دابین بکات.
هەروەها
لە خالی 2
دا
بە گشتی ئاماژەتان بە مافی ژنان کردوە
بەلام ئێمە پێمان وایە «مافی
خوێندن»
تایبەتمەندییەکی
بالای هەیە و پێویستە لە خالێکی جیاوازدا
ئاماژەی پێ بدرێ و جەختی لەسەر بکرێت.
پێشنیاری
ئێمە بۆ مادەی14
ئەمەیە:
مافی
جیابوونەوە مافی هەردوولایە و هەر کام
لە هاوسەران دەتوانن داخوازی تەلاق پێشکەش
بە دادگا بکەن.
هەروەها
پێمان وایە مادەی 18
یا
بیسرنەوە یا نابێ وشەی سزای توندی تێدا
بێ.
ئەگەر
هەر ئیسرارتان لەسەر سزادانی خەیانەتی
هاوسەری هەیە، تکایە چاوێک لە سزای ولاتانی
رۆژئاوایی بکەن.
بۆ
نموونە لە ئەمریکا ئەگەر هاوسەرێک بە
بەلگە بیسەلمێنێ هاوسەرەکەی خەیانەت
دەکات، لە ئەگەری بریاری جیابوونەوەدا،
دادگا تەواوی مال و موناتی ژیانی هاوبەش
دەدا بەو هاوسەرە سەلمێنەرە.
به‌و
هیوایه‌ی که تێکۆشانی یه‌کسانی خواز
و دیموکراتتان نموونه‌یه‌کی به‌رچاو
بۆ چالاکان و پارته سیاسییه‌کان و
ده‌وڵه‌ته‌کانی ناوچه‌که به تایبه‌ت
کوردستان بێت چونکا تا ژن ئازاد نه‌بێت
کۆمه‌ڵگا ئازاد نابێت.
- مەهین شوکرۆللاپوور
- ئەفسانە بەهەشتیزادە
- ناهید موکری
- سەحەر دیناروەند
- فەرزانە جەلالی
- نەرمین بەهەشتیزادە
- شەهلا دەباخی
- رۆئیا تلوعی
- ئاڤا ئەنوەری
- سەبری بەهمەنی
- رووناک فەرەهمەند
- لەیلا محەمەدی
- زۆیا رۆژ
- نادیا پەرهوون
- هیوا خدری
- سارا پێلتۆنێن
- مەهران ئەعزەمی
- فەریبا محمەمەدی
- کەنێرە هەورامی
- گولالە سەمیعی
- فریشتە گولپەروەر
- ئاگرین ئاتوور
- فەریبا قازی
- شیلا محەمەدیان
- عیسمەت سوفیا
- کوێستان عومەرزادە
- بەیانە ئیسلام پەنا
- مینا لبادی
- پەخشان عەزیزی
- سارا شەرارە شەمامی
- جینا تووتاغاجی
- سەحەر ئەکبەری
- کەژال بلووری
- تووبا ئەلیاسی
- ئەسمەر میعماری
- رۆژا حسێن پەناهی
- گولبەهار شەریفی
- کانی کەریمیان
- چەمەن حەداد
- مریەم فەتحی
- ئازیتا بەهرامی
- کوێستان هۆمەیلی
- سرگول کاتوورانی
- لەیلا سەقزی
- شکۆفە قوبادی
- سەیران حسێن پەناهی
- سنوور یونسی
- شاین مەحموودی
- کوێستان داوودی
- فەراسەت سالحی
- فەریدە رەزایی
- ژیلا گولعەنبەر
- گەلاوێژ رۆستەمی
- مەهاباد عەزیزی
- سۆما نەبەوی
- ئەسرین زەمانی
- گلالە سەعید
- نافعە مورادی
- شلێر باپیری
- ئازەر تاهیرئابادی
- بەیان مەحموودی
- هەلالە رەشیدی
--------
ئەم نامە لە لایەن خاتوو پەخشان عەزیزی راستەوخۆ گەیاندرا بەرپرسانی کانتۆن و پێشوازی لێ کراوە.