۱۳۹۳ مهر ۲۲, سه‌شنبه

حیزبی فمینیستی ژنانی کورد دەبێ دامەزرێ

دایم گلەیی لە ژنان دەکرێ کە خۆیان بەشداری سیاسییان کەمە. خۆیان لاواز و زەعیفن!!!
قەت ناوترێ حیزبە پیاو مەزنەکان کە ئامادە نین ژنان وا پەروەردە کرێن کە لە ئاستی بریاردەری سیاسیدا بەشدار بن (بۆ نموونە سکرتێری حیزب ژن بێ) چەنێک دەوریان هەیە لە بێ مەیلی ژناندا بۆ پانتای سیاسی. 
ژنانی رۆژهەلات لە بازنەیەکی داخراودا ەخولێنەوە. چاو لە ژنانی باکوور و رۆژئاوا دەکەن دلیان بە خۆیان دەمێنێ. چاو لە ژنانی باشوور دەکەن نیگەران دەبن کە لەوانەیە دوایی ئەوە بەسەریان بێت! دەستەبەر بوونی مافی نەتەوەیی دەقاودەق بە مانای دەستەبەر بوونی مافی ژنان کە نەبێ، هیچ، تازە ژنان هەر هەمچنان بکوژرێن و لێ بدرێن و ئازار ببینن.
ژنی رۆژهەلات چی بکەن؟
بەرای من لازم نیە زگمان بە خۆمان بسووتێ و هەست بە داماوی بکەین. دەبێ قۆلی لێهەلمالین بۆ یەکەم حیزبی فمینیستی ژنانی کورد، بێ ترس لە بەرئینگار بوونەوەی پیاومەزنی و پیاوانی سیاسی. تێکۆشانی ئەو حیزبەش تەنیا و تەنیا بەرز کردنەوەی ئاستی سیاسی ژنان بێت بۆ بەشدارییان لە گشت پانتا سیاسییەکاندا.
ئەو پیاوانەش وا فەوری نیگەرانی «تجزیە طلبی» ژنان دەبن لازمە بە خۆیاندا بچنەوە کە ئەما مانای تجزیە لە پیاوان نیە. مانای ئامادە و پەروەردە کردنی جیلێکی ئازا و زانا و لێهاتووی ژنانی رۆژهەلاتە بۆ بەشداری لە گشت پانتا سیاسییەکاندا. دوارۆژ ئیتر هیچتان نالێن: ژنمان نیە، ژنی بە توانامان نیە، خۆیان لاوازن، خۆیان نایەن و وا وا وا....

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر